عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، سەلماندیان كە هاوكاریی نێوان هێزە دۆستەكان و گەلانی دۆست سەركەوتنی بەدەستهێنا بەسەر یەكێك لە تاریكترین لاپەڕەكانی پەڕگیری و دڕندەیی لە مێژوودا.

وتیشی، وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانان لەو رووبەڕووبوونەوە یەكلاكەرەوەیەدا دەستی هاوكارییان بۆ عێراق درێژ كرد.

زەیدی پێزانینی ئاڕاستەی تەواوی ئەو وڵاتەنە كرد كە بەشدارییان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا كردووە و جەختیشی كردەوە، كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە مانای كۆتاییهاتنی جەنگیان لەگەڵ تیرۆر نایەت، بەڵكو گواستنەوەی عیراقە بۆ قۆناغێك كە تێیدا بەرپرسیارێتیی تەواوی ئاسایش و سەقامگیریی خۆی دەگرێتە ئەستۆ.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەركەكە بە سەركەوتوویی كۆتاییهات و بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئەم سەركەوتنەش ئەركی سەرشانی هەموومانە.