رۆیتەرز: ئەمریکا دوای کوژرانی 4500 سەربازی لە عیراقدا، وڵاتەکە جێدەهێڵێت
بڵند
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکی شێکاریدا بڵاویکردوەتەوە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە دوایین بارەگاکانیان لە عیراق دوای زیاتر لە دوو دەیە ئامادەیی سەربازی و لەدەستدانی چوار هەزار و 500 سەرباز، وەرچەرخانێکی ستراتیژی گەورەیە کە هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا دەگۆڕێت.
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردوە، سەرەڕای بەردەوامیی ململانێکانی واشنتۆن دژی تاران، ئەم کشانەوەیە دەرفەتێکی زێڕین دەداتە ئێران و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تاران تا وەک "سەرکەوتنێکی مێژویی" سەیری بکەن و هەژمونی خۆیان بەسەر بڕیارە سیاسی و ئەمنییەکانی بەغدا بەهێزتر بکەن.
لە راپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هاتووە؛ نەمانی پشتیوانیی لۆجستی، هەواڵگری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی، نیگەرانیی جدیی لەلایەن سەرکردە سوننەکان و بەرپرسانی ئەمنیی عیراق و هەرێمی کوردستان دروستکردووە، بەتایبەت کە لە ئێستاوە جوڵەی شانە نوستوەکانی رێکخراوی داعش زیادی کردووە.
لێپرسراوە سەربازییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، بە رۆیتەرزیان راگەیاندوە، جموجوڵی شانە نوستوەکانی داعش ئاماژەیە بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنییەی عیراق دەخاتە بەردەم قۆناغێکی نادیار.


