قوباد تاڵەبانی سەردانی خاتوو ژیان، کچی سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کورد مامۆستا رەفیق حیلمی کردووە.

قوباد تاڵەبانی، لە هەژماری رەسمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندووە: خۆشحاڵ بووم بە دیداری خاتوو ژیان، کچی سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کورد مامۆستا رەفیق حیلمی. خوای گەورە ئەم یادگارە ئازیزەی مامۆستا رەفیق حیلمی تەمەندرێژ و لەشساغ بکات.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: مێژووی زیندووی سەدەیەک لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردە. کە قسەت بۆ دەکات هەست دەکەیت بەشێک لە روحت لە سەردەمی مەلیکی کوردستاندا بەجێماوە، یان تۆش ئەندامێکی نهێنیی حیزبی هیوا بوویت. لە وشە بە وشەکانیدا بۆنی رابردوو دەکەیت و هەست دەکەیت بە قەد مرۆڤێکی ١٠٠ ساڵە بیروەریت هەیە.