جەی دی ڤانس: هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی وزە بە ئامانجگرتنی کەشتییەکانە لەلایەن ئێرانەوە
بڵند
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئێرانی بە تێکدانی ئاسایشی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، بەهۆی ئەم کردەوانەی تارانەوە نرخی وزە لە بازاڕەکانی جیهاندا روی لە بەرزبوونەوە کردوە.
جێگرەکەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند،بەهۆی بە ئامانج گرتنی کەشتییەکان لەلایەن ئێرانەوە لە گەروی هورمزدا، نرخی وزە لە جیهاندا بەزربوەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش رێکاری پێویستیان گرتوەتەبەر.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا رونیشی کردەوە، تێکدانی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی و دروستکردنی ئاستەنگ لەلایەن ئێرانەوە، پەرچەکردارێک بووە بەرانبەر ئەو هەنگاوانەی واشنتۆن بۆ رێگریکردن لە دەستگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی گرتویەتیەبەر.
ڤانس دەشڵیت؛ سەرەڕای رێگرییەکانی ئێران، بەڵام تا ئێستاش بڕێکی زۆر لە نەوت و گاز بەپێی پێویست لە گەروی هورمزەوە دەگوازرێتەوە.
ئەم قسانەی جێگری دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، جەنگی ئێران نەبوەتە هۆی بەرزبونەوەی وزە لە جیهاندا، بەڵکو جەنگی روسیا و ئۆکراین هۆکاری بەرزبونەوەکەن.


