محەمەد باقر قاليباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند کە خۆڕاگریی گەلی ئێران جگە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانی، دەکرێت زەمینە بۆ دروستبوونی سیستمێکی نوێ لە ناوچەکە و جیهاندا خۆش بکات و بێتە هۆی کرانەوەی ئابووری و ستراتیژی.

لە دانیشتنێکی ئۆنلاینی پەرلەماندا، قاليباف هۆشداریی دا لەبارەی دوو هەڵەی ستراتیژی لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا و روونی کردەوە کە روانینی جەنگخوازانە بەبێ ئاسۆیەکی روون و رەتکردنەوەی تەواوەتیی دیپلۆماسی، ئێران بەرەو داخوران و جەنگێکی بێ کۆتایی دەبات.

لە بەرانبەردا، ئاماژەی بەوەش کرد: وتاری ترس و نیشاندانی وڵات بە لاوازی دەبێتە هۆی تەسلیمبوون.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەسەر پێویستیی تێکەڵکردنی هێزی سەربازی و دیپلۆماسی کردەوە تاوەکو دەستکەوتە مەیدانییەکان وەربگێڕدرێن بۆ بەرپەرچدانەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران ناگەڕێتەوە بۆ مەرجەکانی پێشووی دانوستان و گەرووی هورمز ناکاتەوە تاوەکو مافە ڕەواکانی نەبەخشرێت و ئەمریکاش پابەندبوونەکانی جێبەجێ نەکات.