هاتوچۆی سلێمانی جوولەی بارهەڵگرەکانی لە سەنتەری شاردا سنووردار کرد
سەوسەن سەید
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی شۆفێرانی بارهەڵگر کرد بەمەبەستی رێکخستنی رەوشی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکان.
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیندراوێکا ئاماژەی بەوەکرد: لەپێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و رێکخستنی رەوشی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکان، لە ئەمڕۆوە (20-9-2026) هاتنەژوورەوەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بۆ ناو سەنتەری شار لە کاتژمێر (7:00)ی بەیانی تاوەکو (9:00)ی بەیانی قەدەغەیە.
هاتوچۆی سلێمانی جەختیشی کردووە: هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، شۆفێرانی بارهەڵگر دەتوانن شەقامی 100 مەتری وەک ڕێگەی جێگرەوە بۆ هاتووچۆکردن بەکاربهێنن.



