دووکەڵ و ئاگر لە نێزیک فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ریازی پایتەختی سعودیە بەرزبووتەوە
سەوسەن سەید
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
میدیاکانی سعودییە، ئەمرۆ شەممە، بڵاویانکردەوە، دووکەڵ و ئاگرێکی بەرز لە نێزیک فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ریازی پایتەختی سعودیە بەدیکراوە.
ئەم روداوە دوای چەند سەعاتێک دەێت لە دەرچوونی ئاگادارکردنەوەی بەپەلە و پێشوەختە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی سعودیە لە شارەکانی ریاز، خەرج، جدە، تائف، یەنبەع، خەمیس مەشیت، عولا، ئەبها و جازان.
ئەم پەیامانەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ئاساییانە کاتێک بڵاودەکرێنەوە کە ناوچەکانی شانشینی سعودیە رووبەڕووی هێرش دەبنەوە لە لایەن یەمەنەوە، لە کاتێکدا تا ئێستا دەسەڵاتدارانی سعودیە بە رەسمی تۆمارکردنی زیانی گیانی و مادییان رانەگەیاندووە.



