بە پاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات ئەمڕۆ لوتکەی سلێمانی بە دروشمی "ئاراستەکردنی سەرمایە بەرەو گەشەی بەردەوامی خانوبەرە و پیشەسازی دەستیپێکرد.

لە میانی لوتکەکەدا نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، لوتکەی سلێمانی بۆ کارکردن لەسەر ئابورییەکی گەشەسەندوو گرنگە.

وتیشی، ئەنجامدانی ئەم لوتکەیە بۆ ستراتیژی داهاتووی وڵات گرنگە.

لەلای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەر لە لوتکەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، کەرتی تایبەت هاوبەشێکی سەرەکییە لە پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئابوری هەرێمی کوردستان و عیراق بە تەواوکەری یەکتر دەبینین و کاتی ئەوەهاتووە بەرەو ئابورییەکی هەمەچەشن هەنگاو بنێین.