خوشكی سەرۆكی كۆریای باكور جەخت لەوە دەكاتەوە، بڕیاری كۆتاییان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی كۆریای باكور داوە و بڕیارەكە گەڕانەوەی تێدا نییە.

كیم یۆ جۆنگ خوشكی سەرۆكی كۆریای باكور وەڵامێكی توندی ئەو كەسانەی دایەوە كە داوا دەكەن پیۆنگیانگ دەستبەرداری دۆسیەی ئەتۆمی بێت و رایگەیاند: خاوەندارێتی چەكی ئەتۆمی لەلایەن كۆریای باكورەوە دۆسیەیەكی داخراوە و گەڕانەوەی تێدا نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێگەی وڵاتەكەی وەك هێزێكی ئەتۆمی، كە لە دەستوری ساڵی 2023ی كۆریای باكوردا چەسپێنراوە، بە هیچ شێوەیەك نەك ناگۆڕێت، بەڵكو دەبێتە هۆی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو، كۆریای باكور خاوەنی 57 چەكی ئەتۆمی بەهێزە، لە كاتێكدا سیئۆل مەزەندە دەكات ژمارەكە لە نێوان 80 بۆ 120 چەكدا بێت.