ترەمپ: لە قۆناغەكانی كۆتایی جەنگی ئێرانداین
هەساو ئەمیر
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە كۆتایی قۆناغی جەنگدان لەگەڵ ئێران و جەخت لەوەشدەكاتەوە، ئێران بە هەموو توانایەوە دەیەوێت لەگەڵیاندا رێكبكەوێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە قۆناغەكانی كۆتایی جەنگدان لەگەڵ ئێران و تاران بە هەموو ویستێكیەوە دەیەوێت لەگەڵ واشنتۆندا رێكبكەوێت.
دۆناڵد ترەمپ ئاشكراشیكرد، كۆمەڵێك پەیام و پەیوەندییان بەدەست گەیشتووە لە ئێرانەوە و هیواشی خواست، ئەم دۆخە سەربازییە زوو كۆتایی پێبێت.
لەلایەكی ترەوە بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی، دۆناڵد ترەمپ لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، چاوەڕوان دەكرێت سێشەممەی داهاتوو لەگەڵ سەركردە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو كۆببێتەوە و ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی پلانەكانی ئەمریكا دەبێت بۆ قۆناغی دوای جەنگ لەگەڵ ئێران و داڕشتنی ستراتیژییەكی نوێی ناوچەیی.



