ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگیدا بە کۆتاییهێنانی جەنگی ئێران
بڵند
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە دانیشتنێکی تایبەتدا، پڕۆژەبڕیارێکی پەسەند کرد، کە سەرۆکی وڵات ناچار دەکات کۆتایی بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ئێران بهێنێت.
دەنگدانەکە بە زۆرینەی 220دەنگی بەڵێ بەرانبەر 204 دەنگی نەخێر بەڕێوەچوو، کە تێیدا حەوت نوێنەری پارتی کۆماریش پشتگیرییان لە بڕیارەکە کرد و ئاڕاستەی دەنگدانی حزبیی ئاساییان شکاند.
ئەم بڕیارە بووە جێی دەمەقاڵێی توند لەنێوان هەردوو پارتە سەرەکییەکەدا؛ سێس مۆڵتن، نوێنەری دیموکراتەکان، رەخنەی لە بەڵێنەکانی پێشووی دۆناڵد ترەمپ گرت کە وتبووی جەنگەکە تەنیا چەند هەفتەیەک دەخایەنێت.
لە بەرانبەردا، برایان ماست، نوێنەری کۆمارییەکان، هەڵوێستی دیموکراتەکانی رەتکردەوە و هۆشدارییدا لە کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکان لە کاتێکدا ئێران هێشتا وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە.



