حوسییەکان ئەنجامدانی ئۆپەرسیۆنێکی سەربازییان لە قووڵایی خاکی سعودیە راگەیاند
سەوسەن سەید
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن (حوسییەکان)، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجامدانی ئۆپەرسیۆنێکی سەربازییان لە قووڵایی خاکی سعودیەدا راگەیاند.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان رایگەیاند، ئۆپەرسیۆنە سەربازییەکە دامەزراوە و ژێرخانە سەربازییەکانی گرتووەتە ئامانج، لەوانە هۆڵی فڕۆکە جەنگییەکان، رادارەکان، شەقامی فڕین و نیشتنەوە، کۆگاکانی تەقەمەنی و چەند ئامانجێکی تر لە پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە ناوچەی خەمیس مشێت.
سەریع ئاماژەی بەوەش کرد: ئەم ئۆپەرسیۆنە وەک وەڵامێک بووە بۆ دەستدرێژییەکانی سعودیە کە وڵاتەکەمانی کردووەتە ئامانج.



