دوای هەڵوەشانەوەی ئەركی هێزەكانی سوریای دیموكرات و تێكەڵبوونیان بە سوپای سوریا تائێستا چارەنوسی یەكینەكانی پاراستنی ژنان یەكلانەبووەتەوە. 

مەزڵوم عەبدی كۆتاییهاتنی ئەركی سەربازیی هەسەدەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، پێكهاتەی هەسەدە دەبێتە لیوایەك سەر بە سوپای سووریا و هێزە هاوبەشەكان لە ناوچە كوردییەكان دەمێننەوە.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، تائێستا چارەنوسی یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) یەكلانەكراوەتەوە و رێككەوتنی لەسەر نەكراوە. 

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە سوریا رەزامەندی دەربڕیوە یەپەژە بكرێتە لیوایەكی تایبەتی دژە تیرۆر. 

رۆهڵات عەفرینی فەرماندەیی گشتی یەپەژە رایگەیاندبوو، حكومەتی كاتی سوریا داوایكردووە هێزەكانیان بچنە چوارچێوەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆوە و ئەوان رەتیدەكەنەوە.