قالیباف: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق دەستكەوتێكی مێژووییە
هەساو ئەمیر
٢٦ی ئابی ٢٠٢٦
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە جەنگی ئابوریدا شكست بە ئەمریكا دەهێنین، كشانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتەش لە عیراق بە دەسكەوتێكی مێژوییی وەسف دەكات.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراقدا رایگەیاند، چۆن لە جەنگی سیاسی و سەربازیدا ئەمریكا شكستی هێنا، لە جەنگی ئابوریشدا شكست دەهێنێت و سیستمێكی نوێی ناوچەیی دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رەوشی ئێستای ئێران و عیراقیش لە قۆناغێكی هەستیاردایە.
هاوكات، پشتیوانی خۆی بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق دەربڕی و ئاماژەی بەوەكرد، دەستكەوتێكی مێژووییە و پێویستە كشانەوەكە كایەی وشكانی و ئاسمانیش بگرێتەوە.


