دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی شەش بازرگانی مادەی هۆشبەر رادەگەیەنێت
بڵند
٣ی ئابی ٢٠٢٦
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە سێ چالاکیی جیادا، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان توانیویانە، شەش بازرگانی مادەی هۆشبەر لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.
دەزگای ئاسایی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە، چالاکی یەکە لەرۆژی 16ـی7ـی2026 لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە توانرا، دەستبەسەر بڕی سێ کیلۆ و پێنج سەد گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری ماریوانا بگیرێت و کڕیار و فرۆشیاریش دەستگیربکەن.
لە چالاکی دوەمیشدا، کە رۆژی 25ـی7ـی2026 بوە، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی پێنج کیلۆ و سێ سەدگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک کە بەنیازبوون ڕەوانەی وڵاتانی ئەوروپای بکەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە جالاکی سێیەمیشدا، کە رۆژی 1ـی8ـی2026 بوە و توانیویانە، دەستبگرن بەسەر 149 هەزار 490 دەنک حەبی هۆشبەر، هەروەها 350 کەبەنیازی ناردنی بوون بۆ وڵاتێکی عەرەبی دراوسێ.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەمادەی 25 لەیاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.


