پەیامی هاوخەمی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کۆچی دوایی بەرزان حەسەن
سام
٣ی ئابی ٢٠٢٦
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی (بەرزان حەسەن) ناسراو بە بەرزانی تەمین بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (بەرزان حەسەن) ناسراو بە بەرزانی تەمین، زۆر غەمباربووم.
ئەم کۆچە خەمێکی قوڵی جێهێشت، پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەکەی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
کاک بەرزان پێشمەرگە و تێکۆشەرێکی نیشتمانپەروەربوو، بەئارامیەکی مەزنەوە شەڕی مان و نەمانی لەگەڵ پاشماوەی ژەهری چەکی کیمیایی دەکرد، ئەو ساڵانەی خزمەتی لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە، بەرزانی تەمینی کردە پارێزەری دەنگی راستەقینەی ئەو دیوارانەی شاهیدی ئازاری رۆڵەکانمان بوون، بەمەش داستانێکی زیندووی لە خۆڕاگری و دڵسۆزی تۆمارکرد.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد


