وەفدی دانوستانكاری ئێران دوای 18 سەعات گفتوگۆ لە سویسراوە دەگەڕێنەوە تاران
لاڤە
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
دوای 18 سەعات لە گفتوگۆ و دانوستان، وەفدی ئێران لە سویسراوە دەگەڕێنەوە تاران.
ئاژانسی "ئێرنا"ی رەسمی ئێران بڵاویكردەوە، ئەو وەفدەی ئێران كە بۆ گفتوگۆ و دانوستان لە سویسرا بوون، بەیانی ئەمڕۆ ئەو باڵەخانەیەی سویسرایان بەجێهێشتووە كە گفتوگۆكانی تێدا ئەنجامدەدرا و دەگەڕێنەوە تاران.
راشیگەیاند، وەفدەكە بە سەرۆكایەتی محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجومەنی شورا بووە و عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانی تێدا بووە و دوای 18 سەعات لە دانوستانی چڕ سویسرایان بەجێهێشتووە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە، دانوستانە تەكنیكییەكان بە درێژایی هەفتە لە سویسرا بەردەوام دەبن.



