بە پێی داتاكانی ئەمریكا هەناردەكردنی نەوتی عیراق بۆ واشنتۆن لە ماوەی هەفتەیەكدا دابەزیوە بۆ سفر.

داتاكانی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریكا، كە ئەمرۆ یەكشەممە بڵاوكرانەوە، نیشانیدەدەن كە هەناردەكردنی نەوتی خاوی عیراق بۆ ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا دابەزیوە بۆ ئاستی سفر، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشووتردا گەیشتبووە 107 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

ئەمە دووەم جارە لەمساڵدا بەهۆی داخستنی گەروی هورمزە هاوردەكردنی نەوتی عیراق بۆ واشنتۆن بگاتە سفر، هەر بەپێی داتاكان، وڵاتی كەنەدا زۆرترین هەناردەی نەوتی بۆ ئەمریكا كردووە كە زیاتربووە لە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.