تەرمی کچە گەشتیارەکەی سەیرانگەی زەڵم دۆزرایەوە
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
تەرمی کچە گەشتیارەکەی سەیرانگەی زەڵم دۆزرایەوە و لە ئێستاشدا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاووڵاتیانەوە هەوڵی دەرهێنانی تەرمەکەی دەدرێت.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە رایگەیاند، تەرمەکە دۆزراوەتەوە بەڵام هێشتا دەرنەهێنراوە.
لەلای خۆشیەوە سەڵاح جەمیل پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە ئێستادا تیمەکان و هاووڵاتیان سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمی کچە گەشتیارەکەن و هەوڵی گۆڕینی رێڕەوی ئاوەکە دەدرێت.
وتیشی، تەرمی کچە گەشتیارەکە 300 مەتر لە دوری ئەو شوێنە دۆزراوەتەوە کە کچەکە کەوتبووە ناو ئاوی زەڵم.



