تەسنیم: دەقی کۆتایی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە دوای ئیمزاکردنی بڵاودەکرێتەوە
سەوسەن سەید
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ئاژانسی "تەسنیم"، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە وەفدی دانوستانکاری ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ئەو دەقەی ئاژانسی "بلومبێرگ" سەبارەت بە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بڵاویکردووەتەوە ناڕاستە و کەمکوڕی زۆری تێدایە.
ئاژانسەکە رایگەیاندووە: دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە کە لەلایەن بلومبێرگەوە بڵاوکراوەتەوە دروست نییە، و بەپێی رێککەوتنی هەردوولا لە ئێستادا دەقی کۆتایی بڵاویناکرێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە لە نێوان هەردوولادا هەیە، یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە دوای واژۆکردنی بە رەسمی بڵاودەکرێتەوە.



