لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیانپێكرد
یەحیا
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بە بەشداری زیاتر لە 117 هەزار خوێندكاری قۆنای 12ی ئامادەیی، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی لە هەرێم دەستیانپێكرد.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە سنوری پەروەردەی سلێمانی زیاتر لە 26 هەزار و 500 خوێندكار مافی بەشداریكردنی تاقیكردنەوەكانیان هەیە.
وتیشی، رێگە بە تیمەكانی راگەیاندن و فۆتۆگرافەران و راگەیاندكاران نادرێت بچنە ناو هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانەوە بۆ ڕوماڵكردن.



