د. لەتیف رەشید و جێگری وەزیری دەرەوەی چین کۆبوونەوە
ساکۆ سمکۆ, لاوەند سالار حەمەد
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ماو دیو، جێگری وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانانی سیاسەت و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی خاچی سووری چین، پێشوازی لە د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان کرد و باسیشیان لە پەیوەندییەکانی عیراق و چین، پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و ئاسۆی فراوانکردنی هاوکارییەکان و بەرژەوەندی هاوبەش کرد.
کۆبوونەوەکە دەرفەتێکی بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات رەخساند.



