کەشناسی هەرێم: سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
محەمەد رزگار
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو راگەیاند و ئاماژە بە گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما دەکات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت، هاوکات خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک تا دوو پلە بەرزتر دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا بێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن و بە نزیکەی دوو تا سێ پلە نزمتر دەبن لەوەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی



