وتەبێژی کرملن رایدەگەیەنێت، ڤلادیمێر پوتن لە ناوەڕۆکی نامەکەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی ئاگادارکراوەتەوە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات، لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان روسیا و ئۆکرانیادا نییە.

دیمیتری پیسکۆف، وتەبێژی کرملن رایگەیاند، لە نوێترین لێدواندا رایگەیاند، نامەکەی سەرۆکی ئۆکراین خراوەتە بەردەم سەرۆکی روسیا؛ جەختیشی کردەوە، مۆسکۆ هیوادارە دانوستانەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین دەستپێبکەنەوە.

پێسکۆف ئاماژەی بەوەکرد، هەڵوێستی کۆشکی سپی بەرانبەر پرسی ئۆکراین هاوشێوەی رابردوو "دژبەیەک"ـە و لەئێستادا هیچ پلانێک بۆ سازدانی کۆبوونەوە لە نێوان پوتن و ترەمپ لە ئارادا نییە، سەبارەت بە فەرەنساش رایگەیاند، پوتن پلانی بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ماکرۆن نییە، بەڵام بۆ هەر دیدار و گفتوگۆیەک ئامادەیە.

هاوکات جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، لێدوانەکانی زیلینسکی بە بەڵگەی ناڕازیبوونی کیێڤ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییەنە لەقەڵەمدا و رایگەیاند: "ئەم وتارەی سەرۆکی ئۆکراین بەرهەمی پشتیوانییەکانی بەریتانیا و ئەوروپایە کە دەیانەوێت کیێڤ بەو ئاڕاستەیەدا بەرن، کە گوایە توانای درێژەپێدانی شەڕی بۆ دوو تا سێ ساڵی دیکە هەیە