ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا پەسەند کرد
سەوسەن سەید
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یاسایەکی نوێی پەسەند کرد کە ئامانج لێی پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی و سەربازییە بۆ ئۆکرانیا، هاوکات لەگەڵ سەپاندنی سزای توند بەسەر کەرتە سەرەکییەکانی ئابووری روسیادا.
پەسەندکردنی ئەم یاسایە دوای تێپەڕاندنی تێبینی و نەخێرەکانی سەرکردە کۆمارییەکان هات، کە پێشتر هۆشدارییان دابوو لە لێکەوتەکانی ئەم هەنگاوە.
ئەم یاسایە کە لەلایەن "گریگۆری میکس" ئەندامی دیموکراتەکان لە ویلایەتی نیویۆرک سەرپەرشتی دەکرا، هەوڵدەدات پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ کیێڤ لە رێگەی دوو هێڵی داراییەوە بچەسپێنێت ؛ە بریتییە لە تەرخانکردنی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بۆ مەبەستی هاوکاری ئەمنی و دووبارە بنیاتنانەوە، ودابینکردنی 8 ملیار دۆلاری تر بۆ پاڵپشتیی بەرگری ئۆکرانیا کە لە رێگەی قەرزەوە پێشکەش دەکرێت.
ئەنجامی دەنگدانەکە رەنگدانەوەی ناکۆکی ناوخۆیی و ئاڕاستەیەک بوو بۆ سنووردارکردنی دیدگای ئیدارەی ترەمپ بەرامبەر بە جەنگەکە، کە تییدا 226 ئەندام دەنگی بەڵێیان بۆ بڕیارەکە دا، لە بەرانبەردا 195 ئەندام دژی وەستانەوە.


