ئەمریکا: لە دوای ئاگربەستەوە هەزار کەشتی گەروی هورمزیان تێپەراندوە
بڵند
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
لێپرسراوێکی ئەمریکا بە میدیاکانی راگەیاندوە، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران لە رۆژی 8ی نیسانی رابردووەوە، نزیکەی هەزار کەشتیی بازرگانی بەناو گەروی هورمزدا تێپەڕیون.
ئەو لێپرسراوەی ئەمریکا، کە قسەی بۆ کەناڵی جەزیرە کردوە و ناوی ئاشکرا نەکراوە، دەڵێت؛ رێڕەوی گواستنەوەی دەریایی لەگەروەکەدا کراوەیە، بەڵام بڕیاری کۆتایی بۆ تێپەڕبوون یان نەبوونی کەشتییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتی خودی کەشتییەکان و کۆمپانیاکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرچەندە رێککەوتنی راگرتنی شەڕ لەگەڵ ئێران بەردەوامە و جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی هێزەکانی خۆی لە ناوچەکەدا.
هەروەها جەختی لەوەش کردوەتەوە، کە لە ئێستادا وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی گەمارۆکانی لەسەر بەندەرەکانی ئێران.
ئەمە لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ لە رێکەوتی 12ی نیسانەوە، بڕیاری سەپاندنی گەمارۆی بەسەر سەرجەم ئەو کەشتیانەدا راگەیاند کە بەرەو ئێران دەچن یان لەوێوە دێن لە گەروی هورمزدا و لە بەرانبەردا، تاران ئەو هەنگاوەی ئەمریکای بە پێشێلکردنی ئاگربەست نابردوە.


