ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکی نوێدا هەڵوێستی توندی حزبەکەی سەبارەت بە گۆڕانکارییە سەربازی و سیاسییەکان راگەیاند و جەختی کردەوە کە هەر رێککەوتنێک لەسەر بنەمای داماڵینی چەکی بەرگریی بێت، بە واتای لەناوبردنی هێزی لوبنان دێت.

نەعیم قاسمی ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان مەرجی چەکدانانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بە تەواوەتی رەتکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە کە راگرتنی شەڕ لەژێر دروشمی "راگرتنی تاکلایەنەی شەڕ لەلاەین حزبەڵاوە تەنیا بە واتای خۆبەدەستەوەدان و شکست دێت.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ئەمیندارانی گشتیی حزبوڵڵا داوای ئاڕاستەی بەرپرسانی لوبنان کرد، کە کۆتایی بەو پرۆسەیە بهێنن کە پێیان وایە  کۆتایی بەشەڕ دەهێندرێت.

هاوکات دەسەڵاتی سیاسی وڵاتەکەی بە بەرپرسیار دەزانێت لە بەرانبەر چارەسەرکردنی دابەشبوونی ناوخۆیی کە بەهۆی بژاردە سیاسییەکانیانەوە دروست بووە.

 نەعیم قاسم رونیشیکردوەتەوە، کە ئەوان تەنیا پابەندن بە راگرتنی هەمەلایەنەی دەستدرێژییەکان، ئاگربەستی گشتگیر و کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئیسرائیل، بە شێوەیەک کە هیچ جیاکارییەک لە نێوان باشوور و ناوچەکانی تری لوبناندا نەکرێت.

سەبارەت بە بەردەوامیی گرژییە سەربازییەکانیش ناوبراو هۆشداریداوە، کە تا کاتێک گوند و خەڵکی لوبنان بۆردومان بکرێن، ناوچەکانی باکوری ئیسرائیل بە پارێزراوی نامێننەوە و جەختی کردەوە کە هیچ بەڵێنێکیان بە هیچ لایەنێک نەداوە بۆ وەڵامنەدانەوەی هێرشەکان.