وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی غاز بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە
سام
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی غاز گرفت لە دابەشکردنی کارەبای نیشتیمانیی دروستبووە و بەهۆیەوە پێدانی سەعاتەکانی کارەبا کەم بووەتەوە.
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لە دوێنێوە بەهۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتیمانی کەمبوەتەوەو بەهۆیەوە گرفت لە دابەشکردنی کارەبای نیشتیمانی دروست بووە و لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان سەعاتەکانی پێدانی کارەبای پڕۆژەی روناکی و تۆڕی کارەبای نیشتیمانی کەم بووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ئاماژەی بەوەشدا: چاوەڕێ دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوو کێشەکە چارەسەر بکرێت و رەوشی کارەبای نیشتیمانیی ئاسایی ببێتەوە.



