كەشناسی عیراق: تا ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلی گەرما روو لەعیراق ناكات
کەژان
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
كەشناسی عیراق رایگەیاند، هیچ ئاماژەیەك بۆ هاتنی شەپۆلی گەرمای بەهێز تا ناوەڕاستی ئەم مانگە نییە.
دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ، رەوشی كەشوهەوا تا ناوەڕاستی ئەم مانگە جێگیر دەبێت و هیچ ئاماژەیەك بۆ هاتنی شەپۆلی گەرمای بەهێز لە ئارادا نییە.
راشیگەیاند، نەخشەكانی كەشوهەوا ئاماژە بە بەردەوامی سەقامگیری كەشوهەوا دەكەن لەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو.
بەپێی راگەینراوەكەی دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق ، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا، پلەكانی گەرما لە سەرانسەری عیراق بە رێژەیەكی كەم دابەزن، كە زیاتر لە ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان هەستی پێدەكرێت.



