بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەسەر هەڵوێستی عەسائیبی ئەهلی حەق بۆ رادەستكردنی چەك بڵاوكردەوە
سام
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی سەبارەت بە رادەستکردنی چەکی 'عەسائیبی ئەهلی حەق' بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە: زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی برام شێخ قەیس خەزعەلی لەپێناو پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عیراق و دامەزراوەکانی.
دەقی پەیامەکە
زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی برام شێخ قەیس خەزعەلی لەپێناو پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عیراق و دامەزراوەکانی.
لەم قۆناغە هەستیارەدا، ئەم جۆرە هەڵوێستە بەرپرسیارانە، ئازایانە و نیشتمانپەروەریانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و قووڵکردنەوەی متمانە لەنێوان عیراقییەکاندا، هەروەها هەنگاوێکی گرنگن بەرەو بەدیهێنانی ئاواتە هاوبەشەکانمان بۆ دابینکردنی پاشەڕۆژێکی سەقامگیرتر، ئارامتر و گەشەسەندووتر بۆ وڵاتەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



