سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، پێشوازی لەو هەوڵانەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەهێزکردنی سەروەریەکەی کە دەبێتە هۆی سەقامگیری وڵات، هەروەها پاڵپشتی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق دەکات بۆ دانانی چەک.
سەرۆک کۆمار جەختیکردوەتەوە، کە هێز و شکۆی دەوڵەت لە دامەزراوە دەستووری و یاسایییەکانیدا بەرجەستە دەبێت و هەر هەنگاوێک، کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئەم رێکارە، نوێنەرایەتی چەسپاندنی بنیاتنانی دەوڵەت و سەروەری یاسا دەکات.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆک کۆمار
پێشوازی لەو هەڵوێست و هەنگاوانە دەکەین کە لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هاتوون بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەهێزکردنی سەروەرییەکەی، هەروەها پێشوازی و پاڵپشتی لە دەسپێشخەرییەکەی بەڕێز شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق دەکەین، کە بریتییە لە پچڕاندنی پەیوەندی بزووتنەوەکە بە پێکهاتەکانی دەستەی حەشدی شەعبییەوە و جەختکردنەوە لەسەر بنەمای مانەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا، بەو شێوەیەی کە لەگەڵ بڕگەکانی دەستوور و یاسادا دەگونجێت و ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا بەهێز دەکات.
دوپاتی دەکەینەوە کە هێز و شکۆی دەوڵەت لە دامەزراوە دەستووری و یاسایییەکانیدا بەرجەستە دەبێت، و هەر هەنگاوێک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئەم رێکارە، نوێنەرایەتی چەسپاندنی بنیاتنانی دەوڵەت و سەروەری یاسا دەکات، و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکانیان، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ بڕگەکانی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان و ڕێنمایییەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی.
نزار ئامێدی
سەرۆک کۆمار
سێشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦



