دەسەڵاتدارانی بەحرێن، ئەمڕۆ سێشەممە، رایانگەیاند کە بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکانی دۆخی ئەمنیی ئێستا، گەشتی هاووڵاتیانی خۆیان بۆ ئێران و عیراق قەدەغە کردووە.

وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکانی دۆخی ئەمنیی ئێستا کە لێکەوتەی دەستدرێژییە بەدکارانەکەی ئێرانە، و لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتی سەرجەم هاووڵاتیان، وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت کە بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی گەشتی هاووڵاتیان بۆ هەریەکە لە ئێران و عیراق، ئەمەش تا کاتێکی نادیار.

وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە جەختیشی کردووەتەوە کە: سەرجەم رێکارە یاساییە پێویستەکان بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێنەبەر.