رێکخراوی ئینتەرناسیۆنالی سۆسیالیست، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد بەبۆنەی 51ەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، و تێیدا ستایشی رۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال کرد.

لە بەیاننامەکدا کە لە لایەن شانتال کامبیوا، رێکخەری گشتیی ئینتەرناسیۆنالی سۆسیالیستەوە واژۆ کراوە، هاتووە: بەناوی ئینتەرناسیۆنالی سۆسیالیستەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بەبۆنەی 51ەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، لە کاتی دامەزراندنییەوە لە یەکی حوزەیرانی 1975، یەکێتی وەک مەشخەڵێکی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کورد ماوەتەوە، ئەو بەهایانەی کە لە سەروو هەمووانەوە لە لایەن دامەزرێنەری کۆچکردوو و سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق، مام جەلال تاڵەبانییەوە بەرجەستە کرابوون.

بەیاننامەکە تیشکی خستووەتە سەر کار و خزمەتە گرنگەکانی مام جەلال لە پۆستی جێگری سەرۆکی ئینتەرناسیۆنالی سۆسیالیستدا، کە بووە هۆی توندوتۆڵکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو ڕێکخراوەکە، و جەختیشی کردووەتەوە کە میراتی مێژوویی ئەو هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

لە کۆتایی بروسکەکەدا هاتووە: هیوای بەردەوامیی هێز و سەرکەوتن بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلی کورد لە ساڵانی داهاتوودا دەخوازین.