ئەمریكا: گروپە چەكدارەكان چەكیش دابنێن نابێت بەشداری لە حكومەتی عیراقدا بكەن
لاڤە
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ئەمریكا جارێكی تر هۆشداری دەدات لە بەشداریكردنی گروپە چەكدارەكان لە حكومەتی عیراق و دەڵێت، ئەگەر چەكیش دابنێن نابێت بەشداری حكومەت بكەن.
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویانكردووەتەوە، جوشوا هاریس كاربەڕێكەری ئەمریكی لە عیراق، حكومەتی عیراقی لە هەڵوێستی واشنتۆن ئاگادار كردووەتەوە و وتویەتی، گروپە چەكدارەكان ئەگەر چەكیش دابنێن نابێت بەشداری لە حكومەتدا بكەن.
راشیانگەیاندووە، ئیدارەی ئەمریكا چەند مەرجێكی سەرەكی داناوە پێش ئەوەی بیر لە ئەگەری بەشداریكردنی ئەو گروپانە لە كاری حكومی و ئابوریدا بكاتەوە و دەیەوێت بخرێنە ژێر چاودێری وردەوە بۆئەوەی دڵنیا بێت دەیانەوێت بە تەواوی چەك دابنێن و تێكەڵ بە دامەزراوەكانی دەوڵەت ببن یاخود نا.
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش لەو كاتەوەی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست جەختدەكاتەوە، دەبێت چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، بەڵام رۆژی شەممەی رابردوو، حزبوڵای عیراقی كە یەكێكە لە دیارترین گروپە چەكدارەكانی عیراق رایاگەیاند، بەردەوام دەبن لە كارەكانیان و پشتیوانی حكومەتیش دەكەنن بەڵام رەتیدەكەنەوە چەك دابنێن.



