قائیمقامیەتی سلێمانی وەرگرتن و دابەشکردنی غازی ماڵان رێکدەخاتەوە و پلان بۆ زستان دادەنێت
سەوسەن سەید
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
قائیمقامیەتی قەزای سلێمانی رایگەیاند کە پشکی غازی هاتووە بۆ شاری سلێمانی بە شێوازێکی یەکسان بەسەر کارگەکاندا دابەش دەکرێت و لەژێر چاودێری چڕی لیژنە هاوبەشەکاندا دەگەیەنرێتە دەستی هاوڵاتیان، هاوکات پلانێکیش بۆ خەزنکردنی غاز بۆ وەرزی زستان جێبەجێ دەکرێت.
فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی لیژنەی باڵا و لیژنەی غازی سەر بە لیژنە هاوبەشەکان، لەگەڵ خاوەن کارگەکانی غاز کۆبووەوە بۆ تاوتێکردنی چۆنێتی وەرگرتن و دابەشکردنی پشکی غازی سلێمانی بەپێی پلانێکی تۆکمە.
لەم بارەیەوە، وەرزێر عەبدوڵا، نوێنەری کارگەکانی غازی سلێمانی رایگەیاند: ئەو بڕە غازەی ئێستا دێتە شاری سلێمانییەوە بەشی پێویست دەکات و کێشەی کەمبوونی غازمان نەماوە، سوپاسی هاوکارییەکانی قائیمقامیەت و لیژنە هاوبەشەکانیشی کرد بۆ ێکخستنەوەی پرۆسەکە.
نوێنەری کارگەکان ئاماژەی بەوەش کرد: پلانمان داناوە لە وەرزی هاویندا کە داواکاری لەسەر غازی ماڵان کەمترە، بڕێکی زۆر غاز لە کۆگاکاندا هەڵبگرین، بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا بدرێت بە هاوڵاتیان و چیدی کێشەی کەمبوونی غاز دروست نەبێتەوە.



