ئەردۆغان: دەبێت هەموو لایەنەكان بەرپرسیارێتی سەرخستنی ئاشتی لە ئەستۆ بگرن
هادی
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ئەردۆغان داوا دەكات لایەنەكان بەرپرسیارێتی سەرخستنی ئاشتی لە ئەستۆ بگرن، سەرۆكی پەرلەمانی توركیاش دەڵێت، كۆدەنگی لەسەر ئاشتی دروستبووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەكان بەرپرسیارێتی سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە ئەستۆ بگرن، بەشێوەیەك پرۆسەكە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی توركیادا بێت.
نوعمان كورتوڵموش سەرۆكی پەرلەمانی توركیاش دەڵێت، زەمینەیەكی هاوبەش لە نێوان لایەنەكاندا هاتووەتە ئاراوە و پێویستە ئەو كۆدەنگییە فراوانەی لەسەر پرۆسەی ئاشتی دروستبووە لە دەست نەچێت و هەموان كار بۆ سەرخستنی بكەن.



