بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژومان زێڕینە و پێویستە داهاتومان جوانتر بێت
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا، چەند پەیامێکی گرنگی سەبارەت بە پێگەی سیاسیی یەکێتی، پەیوەندییە هەرێمییەکان و کارنامەی ئاییندەی حوکمرانی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکادا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند کە: مێژوی حزبەکە زێڕینە، بەڵام دەبێت داهاتوی جوانتر بێت، و جەختیشی کردەوە کە هیچ لایەنێکی سیاسی هێندەی یەکێتی قوربانیی نەداوە.
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد کە: لە ئێستادا هەموو لایەنەکان گوێ لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگرن، چونکە یەکێتی گرفتەکان چارەسەر دەکات، وتیشی: وڵاتانی دراوسێ متمانەی تەواویان بە یەکێتی بزووتنەوەکەمان هەیە.
لە پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرای کرد کە توانیویانە بە رێککەوتن لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاری سلێمانی ئارام بکەنەوە.
لە کۆتاییدا سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند کە: لە ماوەی داهاتوودا پەیامێکی تایبەت لەبارەی کارنامەی ئاییندەی چوار ساڵی داهاتووی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.



