بە بۆنەی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە، فەرماندەیی هێزەکانی70 ـی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە  و تێیدا هاتووە؛ لەم یادە پڕ شکۆیەدا بەڵێنی وەفاداری و مانەوە لەسەر رێبازی شەهیدان و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی خەڵک و خاکی پیرۆزی کوردستان دوپات دەکاتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، یەکێتی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستاش وەکو کاریگەرترین هێزی سیاسی بەردەوامە لە خەبات و خزمەت و بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوە ژیانی مافی نەتەوەکان و خزمەت کردن بە خاک و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .

دەقی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزەکانی70

ئەمڕۆ ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێز فەرماندەی هێزەکانی٧٠ و ئەفسەرانی باڵای هێزەکانی٧٠ بۆ ڕێزگرتن لە یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک ″مام جەلال″یان کرد بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی٥١ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

ئامادەبوان بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی سەرۆک ″مام جەلال″ و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و دانانی تاجە گوڵینەی هێزەکانی٧٠ لە لایەن بەڕێز فەرماندەی هێزەکانی ٧٠وە لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال .

لەپاش دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وهەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و لە دوای تێکۆشانێکی زۆر لە خەباتی شاخ و قوربانیدان و دوای ١٦ساڵی دامەزراندنی بێوچان لە ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ بە هەوڵ و دانایی و تێکۆشان و ڕابەرایەتی سەرۆک ″مام جەلال″ و هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەیشتە قۆناغی ڕزگاری و سەرفرازی خاک و گەلی کوردستان هەر لەو کاتە بەدواوە زەمینەی بیناکردنی ئەزمونی دیموکراتی و حکومی فیدراڵی هەرێمی کوردستانی لە دەستوری عێراقی فیدراڵ چەسپاند و تاوەکو ڕۆژگاری ئەمڕۆش وەکو کاریگەرترین هێزی سیاسی بەردەوامە لە خەبات و خزمەت و بەدیهێنانی ئاشتی وپێکەوە ژیانی مافی نەتەوەکان و خزمەت کردن بە خاک و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .

لەم یادە پڕ شکۆیەدا فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ بەڵێنی وەفاداری و مانەوە لەسەر ڕێبازی شەهیدان و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی خەڵک و خاکی پیرۆزی کوردستان دووپات کردەوە .

دوبارە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرزو پیرۆزبێت .

فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠

١ی حوزەیران ٢٠٢٦