عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە جەختی لەوە کردەوە کە ئاگربە ستەکە سەرجەم بەرەکان بەبێ جیاوازی دەگرێتەوە، بە گۆڕەپانی لوبنانیشەوە، هاوكات هۆشداریی دا لە لێکەوتەکانی هەر جۆرە پێشێلکارییەکی ڕێککەوتنەکە.

عراقچی لە پۆستێکدا بە زمانی ئینگلیزی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "إکس" رایگەیاند: ئاگربەست واتە راگرتنی شەڕ لە سەرجەم بەرەکان بە لوبنانیشەوە، 

وتیشی: پێشێلکردنی ئاگربەست لە یەک بەرەدا، وەک پێشێلکردنی رێککەوتنەکە لەسەر سەرجەم بەرەکان ئەژمار دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بە بەرپرسیار دانا لە بەرانبەر هەر پێشێلکارییەکی ئەگەریی بۆ سەر رێککەوتنەکە، و جەختی کردەوە کە لێکەوتەکانی ئەو بابەتە دەکەوێتە ئەستۆی هەردوو لا.