محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەسەر پەرەسەندنی جەنگی ئیسرائیل دژی لوبنان هاتە دەنگ و رایگەیاند: هەموو هەڵبژاردنێک باجی خۆی هەیە، و بە دڵنیاییەوە باجەکە دەدرێت.

قالیباف لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کردووە: گەمارۆی دەریایی و پەرەسەندنی تاوانەکانی جەنگ کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە لوبنان ئەنجام دەدرێن، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرن لەسەر پابەندنەبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئاگربرست لە ناوچەکەدا.

قالیباف جەختیشی لەوە کردەوە کە: هەموو هەڵبژاردنێک باجی خۆی هەیە و بە دڵنیاییەوە حساباتەکە یەکلا دەکرێتەوە، هاوکات دووپاتی کردەوە کە: لە کۆتاییدا هەموو شتێک رون دەبێتەوە.