رەیان كلدانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد
کەژان
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا سەرۆكی بزوتنەوەی بابلیون ، جەخت لەگرنگی رۆڵ و پێگەی سەرۆك مام جەلال و بەردەوامییدان بە رێبازە نیشتمانییەكەی دەكاتەوە و ستایشی رۆلی سەرۆك بافڵیش دەكات.
رەیان كلدانی سەرۆكی بزوتنەوەی بابلیون لەپەیامێكدا رایگەیاند: بە بۆنەیەوە51 مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، بە پێزانینێكی زۆرەوە یادی سەركردەی كۆچكردوو، مام جەلال تاڵەبانی بەرز رادەگرین، كە هەمیشە بڕوای وابوو هێزی نیشتمان بە گفتوگۆ، هاوبەشی و رێزگرتن لە فرەیی و جیاوازییەكانەوە بنیاد دەنرێت، هاوكات لەم یادەدا، ستایشی هەوڵەكانی بافڵ تاڵەبانی دەكەین لە بەردەوامیدان بەو رێڕەوە نیشتمانییە و كاركردنی بەردەوامی لەپێناو بەهێزكردنی سەقامگیری و لێكتێگەیشتن لە نێوان سەرجەم پێكهاتە جیاوازەكانی عیراقدا.
لە كۆتاییدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەركردایەتی و جەماوەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن، بەو هیوایەی هەمیشە لە سەركەوتندا بن بۆ خزمەتكردنی زیاتری عیراق و گەلەكەی.



