وەزیری دەرەوەی ئێران: گۆڕینەوەی نامە لەگەڵ واشنتۆن بەردەوامە
کەژان
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند،گۆڕینەوەی پەیام لە نێوان تاران و واشنتۆن بەردەوامە، ئەو شتانەی دەگوترێن پێشبینین و نابێت گرنگییان پێ بدرێت.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە رونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە دواین پێشهاتەكانی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ رایگەیاند، گفتوگۆ و گۆڕینەوەی نامەكان لەگەڵ ئەمریكا هێشتا بەردەوامە، و ناتوانرێت هیچ بڕیارێكیان لەسەر بدرێت تا ئەو كاتەی دەگەنە ئەنجامێكی رون و دیاریكراو.
جەختی لەوەشكردەوە، هەر شتێك لە ئێستادا دەگوترێت تەنها پێشبینییە، و نابێت گرنگی پێ بدرێت تا ئەو كاتەی بابەتەكان بە تەواوی رون دەبنەوە.
لە لای خۆیەوە سەرۆكی ئەمریكاش رایگەیاند، رێككەوتنی ئێران مەرجی رونی تێدایە كە رێگری لێدەكات ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، هەروەها راشیگەیاندوە، رێككەوتنەكە وردەكاری درێژخایەن و بەهێز لەسەر لایەنە ئەتۆمییەكانی دیكەش لەخۆدەگرێت.



