وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان (4)ی ساڵی 2026، خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە و وادەی دابەشکردنەکەشی دیاریکرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی رەسمی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) سەرقاڵی ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییە پێویستەکانە بە مەبەستی ئامادەکردنی تێچووی هاوکارییەکە بۆ دابەشکردن.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ ئەم مەبەستە رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی 4ی حوزەیرانی 2026، بە رەسمی دەست بە دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دەکرێت.