یەکەم حاجی هەرێم لە مەدینە گیانی لەدەستدا
بڵند
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە مەدینە یەکەم حاجی کورد بە ناوی (ئەحمەد محەمەد سەعید نوری بریفکانی) دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ئەوقاف بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە شاری مەدینە یەکەم حاجی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.
ئەوقافی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە، حاجییەکە خەڵکی پارێزگای دهۆکە و لە دایکبووی ساڵی 1945.
لە راگەیەندراوەکەی ئەوقافدا هاتووە؛ لەسەر رەزامەندی کەسوکاری حاجییەکە لە شاری مەدینە بەخاک دەسپێردرێت و ناهێندرێتەوە بۆ هەرێم.



