بە وتەی لێپرسراوانی ئەمریكا، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی وڵاتەكە هەماهەنگی كردووە بۆ تێپەڕبوونی 70 كەشتی بە گەروی هورمزدا. 


رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری لێپرسراوانی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا "سێنتكۆم" لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا تێپەڕبوونی بۆ 70 كەشتی بە گەروی هورمزدا رێكخستووە و هێزەكانی ئەمریكاش بۆ تێپەڕینی كەشتییە بازرگانییەكان هاوكار بوون.


ئەوەش لەكاتێكدایە دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران لەڕێی نێوەندگیرانەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتاییهێنان بە جەنگ بەردەوامە، باس لەوەش دەكرێت سەرۆكی ئەمریكا پێشنیازێكی زۆر توندی ئاڕاستەی ئێران كردووە، كە ئەوەش ماوەی دانوستانەكان درێژ دەكاتەوە.