دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند
ساکۆ
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەست بەسەرداگرتنی 35 کیلۆ و 38 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵی شل راگەیاند.
دەقی بڵاوکراوەکە:
لە رۆژی 25ـی 5ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی سلێمانی/بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، لە دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد لە چالاکییەدا، توانیان دەستبەسەر بڕی 35 کیلۆ و 38 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵی شل بگرن و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر کە خاوەن رەگەزنامەی بیانین لە سنوری سلێمانی دەستگیربکەن.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 20 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکەیان بەردەوامە.



