تەندروستیی سلێمانی: تەنها لە رۆژانی جەژندا نزیکەی حەوت هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانییان کردووە
ساکۆ
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری رۆژانی جەژنی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: تەنها لە رۆژانی جەژندا نزیکەی حەوت هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانییان کردووە.
دەقی بڵاوکراوەکەی تەندروستیی سلێمانی:
لە رۆژانی جەژنی قوربان 6,873 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانی یان كردووە و 1,250 نەخۆش تۆمارکراون و 580 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە.
لە رۆژانی جەژنی قوربان 4,515 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و 959 نەخۆش تۆمارکراون و 449 نەشتەرگەری فریاكەوتن و كتوپڕ كراوە و 76 نەشتەرگەری تر ئەنجامدراوە، هەروەها 17,487 پشكنینی تاقیگەیی و 672 سۆنەر كراوە و 1,493 تیشك گیراوە و 129 شووشتنەوەی گورچیلە و 7 قەستەرە كراوە.
لە رۆژانی جەژنی قوربان 435 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری یان كردووە و 72 منداڵ لەدایكبوون كە 49 منداڵیان بە سروشتی لەدایكبوون و 23 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون،
لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 161 نەخۆش سەردانیان كردووە و 2 نەخۆش داخڵ كراون.
لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان 1,788 منداڵی نەخۆش لە ڕۆژانی جەژن بینراون و 187 منداڵ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە،
لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری 31 نەخۆش پێویستیان بە فریاكەوتنی خێرا هەبووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە نەخۆشخانەی دڵ 104 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 35 نەشتەرگەری قەستەرە و 19 دانانی باڵۆن و 1 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە،
تیمەكانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای 122 لە ڕۆژانی جەژن 70 حاڵەتی گەرمی بە هاناوەچوونی برینداری ڕووداوەكانی هاتوچۆ و شەڕ و كەوتنەخوارەوە و ڕووداوە جیاجیاكان و 200 حاڵەتی بەهاناوەچوونی ئاساییان بۆ هاووڵاتیان لە شوێنە گشتیەكان ئەنجام داوە.



