مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیستمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی یەکێتی و تەواوی ئەندامانی حزبەکە دەکات.

دەقی پەیامەکە
  
بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

بە بۆنەی(٥١)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەكەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.  

لەم دەرفەتەدا، جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەستكەوتەكانمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان