بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری دەکاتەوە
سام
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەری کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کردووە.
دەقی پەیامەکە
بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان، ئەندامانی سەرکردایەتی و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای سەرفرازی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
لەم دەرفەتەدا، بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی نیشتمانی و کاریگەر لە خزمەتکردنی گەل و خاکەکەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە پابەند بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و هاریکاری لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری دەکاتەوە، لەپێناو یەکخستنی هەوڵەکان و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



