ئەم هەفتەیە موچەی مانگی پێنجی مامۆستیانی گرێبەست دابەش دەکرێت
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦
لەم هەفتەیەوە موچەی مانگی پێنجی مامۆستیانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاگادارکراوینەتەوە ئەم هەفتەیە موچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت .
وتیشی، ئەو مامۆستایانەی گرێبەستن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا زیاتر لە 43 مامۆستایی گرێبەستن، وانە بە خوێندکاران دەڵێنەوە تاوەکو ئێستا موچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە .
ئاماژەیبەوەشکرد، وەزارەتی دارایی پێراگەیاندووین لە بانکەکان پارەی کاش نییە لەم هەفتەیەوە پارە ئامادە دەبێت و تاوەکو رۆژی پێنچشەمە موچە وەردەگرن .



